ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی تری خۆكوژی ته‌قییه‌وه له خاڵی پشكنینی چونه ناو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه زۆریش پاسه‌وانی لێده‌كرێ و ئه‌مه‌ش دووه‌م هێرشی له‌م جۆره‌یه له دووڕۆژدا. كاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌م 12 كه‌س بریندار بوون له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه. هه‌ندێ له برینداره‌كانیش زۆر ره‌وشییان خراپه. كاربه‌ده‌ستانی له‌شكه‌ری ئه‌مریكی ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه له هه‌مان خاڵی پشكنین ڕویدا كه دوێنێ دووشه‌ممه به‌لایه‌نی كه‌م 9 عێراقی له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌دا له وێ كوژران. گروپی تیرۆریستی ئه‌بو مسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆ كه له یه‌كه‌م یادی ده‌ستگیركردنی سه‌دام حسێن ڕویدا. له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی ڕاپۆرتان پێكدادانی زیاتر ڕوی داوه له فه‌لوجه.