سه‌رۆك وەزیرانی ئیسرائیلی توركیا دەڵێت ڕێگه‌پێدان به ووڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌وەی بچنه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاوە مایه‌ی سه‌ربه‌رزییه بۆ ئه‌وان كه ببنه به‌شێك له‌و مه‌ڵبه‌ندی شارستانیه‌ته.
رەجه‌ب ته‌یب ئۆردوگان له ماوەی چاوپێكه‌وتنێكدا به ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی به‌ریتانی گوتوە بوونه ئه‌ندامی ووڵاتێكی موسوڵمان له‌و یه‌كێتیه‌دا یارمه‌تی نزیك بونه‌وەی په‌یوەندی نێوان جیهانی موسوڵمانان و ووڵاتانی خۆرئاوا دەدات، هه‌روەهاش دەیسه‌لمێنێت كه یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ر یانه‌ی ووڵاتانی كرستیانه‌كان نیه.
جێی باسه، وەزیرانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌م هه‌فته‌یه‌دا و له ماوەی لوتكه‌یه‌دا له بروكسڵ ووتوێژ له‌سه‌ر ئه‌ندامێتی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپادا دەكات.