وەزیری به‌رگری ئیسرائیلی دەڵێت به‌هۆی هه‌ڵبژرادنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌له‌ستینیه‌كان له مانگی یه‌كی داهاتوودا، سه‌ربازە ئیسرائیلیه‌كان بۆ ماوەی 72 سه‌عات له شارە ئیسرائیلیه‌كان دەكشێنه‌وە.
شاول مۆفازی وەزیری به‌رگری دەڵێت له ڕۆژێك پێش ئه‌نجامدانی دەنگدان، سه‌ربازەكان شارەكانی هه‌رێمی فه‌له‌ستینیه‌كان جێدەهێڵن تاوەكو یارمه‌تی بدەن و دڵنیا بن له‌وەی هه‌ڵبژرادن به شێوەیه‌كی ڕێك و پێك به‌ڕێوە دەچێت.
پێشتریش، سه‌رۆك وەزیر ئاریاڵ شارۆن گوتویه‌تی ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رە فه‌له‌ستینیه‌كاندا وەستاوەته سه‌ر ئه‌وەی ئایا ئه‌وان هێرشه‌كانی چه‌كداران، وەك ئه‌و هێرشه گه‌ورەیه‌ی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا له غه‌ززە ڕوویدا، ڕادەگرن یان نا... كه بووە هۆی كوشتنی پێنج سه‌ربازی ئیسرائیلی و برینداربوونی پێنجی دیكه.
به‌ڕێز شارۆنیش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتویه‌تی ئیسرائیل دەیه‌وێت به‌رەو ئاشتی بڕوات، به‌ڵام هیچ وەڵامدانه‌وەیه‌ك له‌و بارەیه‌وە له لایه‌ن فه‌له‌ستینیه‌كانه‌وە به‌دی ناكه‌ن.