Accessibility links

ئۆتۆمبیلێك له‌ پایته‌ختی سوریا ته‌قیوەته‌وە و بۆته‌ هۆی برینداربوونی سێ كه‌س - 2004-12-13


له پاش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ئۆتۆمبیلێك له‌ پایته‌ختی سوریا ته‌قیوەته‌وە و بۆته‌ هۆی برینداربوونی سێ كه‌س. سوریاش له‌ بارەی ئه‌و هێرشه‌وە دەڵێت ئیسرائیل به‌رپرسیاری ئه‌و كاری ته‌قینه‌وەیه‌ بووە.

وەزیری ناوخۆی سوریاش غازی كه‌نعان گوتویه‌تی دەزگای زانیاری ئیسرائیل واتا موساد یاخود گروپێكی په‌یوەندیدار به‌وانه‌وە له‌ ماوەی هێرشه‌كه‌دا ئۆتۆمبیلێكی اتیه‌كی فه‌له‌ستینیان نیشانه‌ كردووە.

به‌ڕێز كه‌نعان گوتیشی شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ و ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی زیانیان پێنه‌گه‌یشتووە به‌هۆی ئه‌وەی پێش ڕوودانی ته‌قینه‌وەكه‌ له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌یان هاتونه‌ته‌ دەرێ...ئه‌وەش هه‌ر كارێكی گێرەشێوێن بووە.

پۆلیسیش به‌ خێرایی ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ تێك شكاوەی لابردووە كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وەكه‌وە زیانی پێگه‌یشتووە.

XS
SM
MD
LG