Accessibility links

له هه‌‌لمه‌‌تێكی گه‌‌ران به دوای خراپكاران په‌‌‌نجا گومانلێكراو له باكووری به‌‌غدا ده‌‌گیرێن - 2004-12-12


كاربه‌‌ده‌‌ستانی له‌‌شكری ئه‌‌مریكی له عیراق ده‌‌لێن سه‌‌ربازه‌‌كانی ئه‌‌مریكی و پۆلیسی عیراقی زیاتر له په‌‌نجا كه‌‌سیان گرتووه له هه‌‌لمه‌‌تێكی گه‌‌ڕان به دوای خراپكاران له شارۆچكه‌‌ی به‌‌عقوبه كه ده‌‌كه‌‌وێته باكووری به‌‌غدا. له به‌‌یانامه‌‌یه‌‌كی له‌‌شكری كه ئه‌‌مرۆ یه‌‌كشه‌‌ممه بلاوكراوه‌‌ته‌‌وه هاتووه كه ژماره‌‌یه‌كی چه‌‌كی جیاواز له كاتی هه‌‌لمه‌‌ته‌‌كه دۆزراونه‌‌ته‌‌وه له شارۆچكه‌‌كانی بوهریز و هیب هیب. هه‌‌ر رۆژی شه‌‌ممه به‌‌لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه ده عیراقی و مارینزی ئه‌‌مریكی له ئه‌‌نجامی هێرشی خراپكاران كوژران له عیراقدا. له لایه‌‌كی تره‌‌وه شۆفێرێكی سریلانكی كه له مانگی ده له عیراق رفێندرا بوو و له حه‌‌فته‌‌ی پێشوو له لایه‌‌ن چه‌‌كداران ئازاد كرابوو ئه‌‌مرۆ گه‌‌یشته وولاتی خۆی.

XS
SM
MD
LG