ئۆپۆزسیۆنی تایوان، كه‌وا داوای په‌یوه‌ندی نزیكتر له‌گه‌ل چین ده‌كات، زیاتر له نیوه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی به ده‌ستهێناوه و به‌م جۆره‌ش هه‌ر به زۆرینه ماوه له په‌رله‌ماندا. كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنی ناوه‌ندی له تایپی رایگه‌یاند كه‌وا پارتی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆن حه‌فتاو نۆ كورسی به‌ده‌ستهێناوه و پارتی یه‌كه‌می گه‌ل سی و چوار كورسی به‌ده‌ستهێناوه و پارتی نوێ ته‌نیا كورسیه‌كی به‌ده‌ستهێناوه. سێ سه‌د و هه‌شتا و شه‌ش كه‌س خۆیان به‌ربژار كرد بۆ سه‌دو حه‌فتاو شه‌ش كورسی په‌رله‌مان كه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هه‌لبژێردران. ئه‌و چل و نۆ كورسیه‌ی كه ماونه‌ته‌وه به گوێره‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پارته‌كان دابه‌شده‌كرێت.