كاربه‌ده‌ستان له عیراق ده‌ڵێن دوو پۆلیسی عیراقی كوژران و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون له هێرشی خراپكاران له به‌غدا. كاربه‌ده‌ستانی ئاسایش ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له رۆژی هه ینی هێرشیان كرده سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبیلانی پۆلیس له باكووری به‌غدا و له ئه‌نجام دوو پۆلیس كوژران و دووی تریش برینداربوون. له لایه‌كی تره‌وه چه‌كداران هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆبیسێكی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار كه‌سیان بریندار كرد. هه‌روه‌ها له‌شكری ئه‌مریكی رایگه یاند كه له شاری موسلی باكووری عیراق ئۆتۆمبیلێك له نزیك كاروانێكی له‌شكری ئه‌مریكی ته‌قیه‌وه، به‌لام هیچ زیانێك به سه‌ربازه‌كان نه‌گه‌یشتووه.