هێزه‌كانی ئیسرائیلی ته‌قه‌یان له كچێكی گه‌نجی فه‌ڵه‌ستینی كردووه و كوشتویانه له باشووری كه‌رتی غه‌ززه پاش ئه‌وه‌ی میلیشیاكان گولله‌تۆپیان هاوێشتۆته نزیك نیشته‌جێیه‌كی جوله‌كان.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و پێكدادانه له ده‌مێكدا ده‌ستی پێكرد كه ملیشیاكان سێ گولله تۆپیان هاوێشته نیشته‌جێیه‌كان نزیك به كه‌مپی په‌نابه‌ران له خان یونس.
چوار ئیسرائیلی له‌ناویاندا مناڵێكیش زیانیان پێ گه‌یشت. له وه‌ڵامدا له‌شكه‌ری ئیسرائیلیش ته‌قه‌یان كرده ناو كه‌مپی په‌نابه‌ره‌كان و كیژۆڵه‌یه‌ك كوژرا.