سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسرائیلی ئاریێل شارۆن پارتی كاری ئۆپۆسیزیۆن بانگهێشت كرد بۆ ده‌ست پێكردنی ووتوێژه‌كان بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی هاوپه‌یمان. به‌ڕێز شارۆن ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌له‌فۆنی بۆ ڕێبه‌ری ئۆپۆسیزیۆن شێمۆن پێرێس كرد پاش ئه‌وه‌ی كه پارتی لیكۆدی خۆی دوێنێ پێنج شه‌ممه ڕازی بوون له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه. به‌شداری بوونی پارتی كار له‌ناو حكومه‌تی هاوپه‌یماندا ڕێگا بۆ پلانه‌كه‌ی به‌ڕێز شارۆن خۆش ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ی 21 نیشته‌جێكانی جوله‌كان له كه‌رتی غه‌ززه و 4 له كه‌ناری ڕۆژاوا تا ساڵی داهاتوو. و هه‌روه‌ها رێگه له هه‌ڵبژاردنی 2 ساڵ له‌پێش ده‌گرێ.