Accessibility links

مارینزێكی ئه‌مه‌ریكی تاوانبار كراوە به‌وەی له‌ عێراق له‌گه‌ڵ له‌شكردا درۆی كردووە - 2004-12-10


مارینزێكی ئه‌مه‌ریكی كه‌ پێشتر باوەڕ دەكرا له‌ لایه‌ن چه‌كداران له‌ عێراق به‌ بارمته‌ دەستگیر كرابوو، ئێستاكه‌ تاوانبار كراوە به‌وەی درۆی كردووە.

واسف عه‌لی حه‌سوون تاوانبار كراوە به‌وەی بێ ئه‌وەی ڕێگه‌ی پێ بدرێت، خۆی یه‌كه‌ له‌شكریه‌كه‌ی به‌جێ هێشتووە و هه‌روەها تاوانباریش كراوە به دزینی ناسنامه‌ی حكومی و له‌شكری.

حه‌سون ئه‌مریكیه‌كی به‌ ڕەگه‌ز لوبنانیه‌ و وەك وەرگێڕێك له‌ عێراق كاری دەكرد كاتێك كه‌ له‌ مانگی شه‌شدا دیار نه‌ما و له‌و كاته‌دا وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاوكرایه‌و تیایدا نیشانی دا كه‌ چاوی به‌ستراوەته‌وە و به‌ بارمته‌ گیراوە.

به‌ڵام له هه‌شتی مانگی حه‌وتدا بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌ به‌یروت ڕۆیشتوو خۆی ته‌سلیم كردەوە.

حه‌سون ئه‌گه‌ری ئه‌وەی هه‌یه‌ بۆ ماوەی پێنج ساڵ له‌ زیندانی له‌شكریدا به‌ند بكرێت.

XS
SM
MD
LG