موسوڵمانه شیعه‌كانی عێراق لیستی كاندیدەكانی خۆیان بۆ به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سی مانگی یه‌كیان ئاشكرا كرد كه له 228 به‌ربژار پێكهاتووە. ئه‌م گروپه‌ش ههوڵدەدەن دەسه‌ڵاتی ووڵاته‌كه بگرنه دەست پاش ئه‌و بۆ دەیان ساڵ هه‌ر سوننیه‌كان حوكمڕانی ووڵاته‌كه‌یان كردووە.
گروپی لایه‌نه شیعیه‌كانیش خۆیان به هاوبه‌ندی عێراقی یه‌كگرتوو ناوهێناوە و له 22 گروپی شیعی پێكهاتوون و به یارمه‌تی دەسه‌ڵاتدارێتی ئاینی باڵای شیعه‌كان ئایه‌توڵڵا عه‌لی ئه‌لسیستانی دامهزرێنراوە.
له‌م هاوبهندییهدا چه‌ند گروپێكی سوننی سه‌ربه‌خۆ و كورد و توركومانه‌كانی تیادایه.
ئه‌و لیسته له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا پێشكه‌شكرا له كاتێكدا كه نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان ڕایگه‌یاند كه زیاتر له پێنج هه‌زار كاندید له 200 لایه‌نی سیاسی ناوی خۆیان ناونوس كردووە بۆ به‌شداری كردن له دەنگدانه‌كه‌ی مانگی یه‌كی داهاتوودا.
له هه‌مان كاتدا، توند‌و تیژییهكان له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا به‌ردەوام بوو. له ماوەی چه‌ند هێرشێكدا له به‌غدا و شاری موسڵدا، سێ عێراقی كوژراوە و حه‌وت كه‌سیش بریندار بووە.
هه‌روەهاش هێزی نێونه‌ته‌وەیی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا دەڵێت مارینزێكی ئه‌مه‌ریكیش له ماوەی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسایش و سه‌قامگیركردنی بارودۆخ له پارێزگای ئه‌نباردا كوژراوە.