ڕامسڤڵد جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی گوێگرتن له نیگه‌رانی و گرفته‌كانی سه‌ربازەكان دەكات. ڕوژێك پاش ئه‌وەی ئه‌و سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیانه‌ی له كوێته‌وە به‌رەو عێراق دەچن پرسیاریان ئاڕاسته‌ی وەزیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكی دۆناڵد ڕامسڤڵد كردبوو، ئه‌میش كاردانه‌وەیه‌كی پۆزتڤانه‌ی هه‌بوو گوتی كاری كاربه‌دەستان ئه‌وەیه گوێ بگرن و هه‌نگاو بنێن و كار بكه‌ن.
به‌ڕێز ڕامسڤڵد ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له هندستانه‌و گوتی پرسیاری سه‌ربازەكان ئاسایی و بڵاو بوون و ته‌نها كه‌مێكیان گران بوو.
هه‌ندێ له سه‌ربازەكان پرسیاریان كردبوو كه بۆچی ئۆتۆمبیله‌كانیان چه‌كی پێویستی به‌رگریكردنی له‌سه‌ر نیه و به شێوەیه‌كی پێویس نه پارێزراون و هه‌ندێكی تریان نا ڕەزاییان دەربڕی دەربارەی ئه‌وەی بۆچی ماوەی خزمه‌تی له‌شكرییان درێژەی پێدراوە گه‌رچی هه‌ندێكیان مافی خۆیانه له‌شكر جێبهێڵن.
سه‌رۆك بوش له كۆشكی سپی گوتویه‌تی ڕەخنه‌كانی سه‌ربازەكان له‌به‌رچاو دەگیرێت و دەڵێت مافی خۆیانه ئه‌و پرسیارانه بكه‌ن چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌ویش له دەرەوەی ووڵات سه‌رباز بوایه هه‌مان پرسیاری ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز ڕامسڤڵدی دەكرد.