له كاتێكدا كه عێراقیه‌كان له هه‌ڵبژاردنه نیشتمانیه‌كانی مانگی داهاتوو نزیك دەبنه‌وە، یاخیبوان به‌ردەوامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دوورخستنهوەی عێراقیه‌كان له سندوقه‌كانی دەنگدان.
له ماوەی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌غدا و له باكوری ووڵات، ئۆتۆمبیل تهقێنرابۆوە و هاوەن و بۆمب بۆ سیڤیڵیان و كارمه‌ندانی له‌شكری هه‌ڵدرابوو.
یاخیبوان له به‌غدا ژمارەیه‌ك هاوەنیان بۆ بنكه‌ی گاردی نیشتمانی عێراقی و باڵیۆزخانه‌ی ئیتاڵی هه‌ڵدابوو كه شوێنه‌كانیان له یهكترییهوە نزیكه. له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌دا سێ كه‌سی سیڤیڵ كوژراو پێنج كه‌سی دیكه بریندار بوو.
له شاری موسڵی باكوری عێراقیش، یاخیبوان هێرشیان كردە سه‌ر بازارێكی سه‌وزە و میوەهات و ئۆتۆمبیلیان تیادا تهقاندبۆوە. كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ناوچه‌كه‌ش دەڵێن دوو عێراقی به‌هۆی ئه‌و ڕووداوە بریندار بووە. جێی باسه، ئه‌م ته‌قینه‌وەیه له ڕۆژێك پاش ئه‌و پێكدادانه‌ی نێوان یاخیبوان و پۆلیس له شارەكه‌دا هات و بووە هۆی كوشتنی چوار یاخیبوو.