له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت چوار ئه‌ندامی هێزی تایبه‌تی سزا داوە كه دەستدرێژییان كردۆته سه‌ر زیندانیه عێراقیه‌كان.
پنتاگۆن له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گوتی چوار سه‌ربازی هێزی تایبه‌ت سزا دراون به‌هۆی ئه‌وەی زەبر و توندی تیژی زۆریان له دژی بهندكراوەكان به‌كارهێناوە وەك دەمانچهی كارەبایی كه به‌كارهێنانی قهدەغهیه.
هه‌ر چوارییان له پۆسته‌كانیان خۆیان لابراون و كاری تریان پێڕاسپێردراوە و دوانیان هه‌ر له هێزە سه‌ربازییه‌كه‌یان لابراوە.
ئه‌م سزادانه‌ش هه‌ر له ڕۆژێك دوای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه ئاشكرا كرا كه دەڵێت یه‌كێتی ئازادی سیڤیڵیه ئه‌مریكیه‌كان چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وە كه نیشانی دەدات هێزەكانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی هه‌وڵی شاردنه‌وەی ئه‌و ڕاپۆرتانه دەدەن كه باس له دەستدرێژیكردنه سه‌ر به‌ندكراوە عێراقیه‌كان دەكات.
ئه‌و به‌ڵگانه باس دەكه‌ن له‌وەی كه ئه‌ندامانی دەزگای زانیاری به‌رگری پنتاگۆن شایه‌تحاڵی چه‌ند ڕووداوێكی دەستدرێژیكردن بوون. هه‌روەها تیایاندا چه‌ند ناڕەزاییهكی تیادابووە دەربارەی ئه‌وەی كارمه‌ندانی ئه‌و دەزگایه به ئیمه‌یڵ په‌یوەندییان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا كردووە و فه‌رمانیان پێدراوە كه باسی ئه‌و شتانه نه‌كه‌ن كه سه‌بارەت به دەستدرێژیكردنهكان بینیویانه.