هاوبه‌ندی پارته دەسهڵاتدارەكانی ژاپۆن ڕازی بوون له‌سه‌ر پلانی درێژە پێدان به خزمه‌تی ئه‌و سه‌ربازە ژاپۆنیانه‌ی كه له عێراقدان بۆ ماوەی ساڵێك.
ئه‌م بڕیارەی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕێگه به حكومه‌تی ژاپۆنی دەدات له درەنگانێكی ئه‌مڕۆدا به شێوەیه‌كی ڕەسمی ڕازی بێت له‌سه‌ر درێژەپێدانی كارە مرۆییه‌كانیان له عێراق.
جێی باسه، مۆڵه‌تی مانه‌وەی سه‌ربازە ژاپۆنیه‌كان له عێراق له 14 مانگی دوانزەدا ته‌واو دەبوو. ژاپۆنیش نزیكه‌ی 550 سه‌ربازی له شاری سهماوەی باشوری عێراق و چواردەوری هه‌یه و له‌وێ كاری مرۆیی و ئاوەدانكردنه‌وە دەكه‌ن.