وا دەردەكه‌وێت له عێراق پشتگیریكردن له به‌ڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سی مانگی یه‌ك له ماوەی دوو تاوەكو سێ هه‌فته پتر بووە.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، وەزیری ناوخۆی كاتی عێراقی گوتویه‌تی ئه‌م شێوەی دەنگدانه كاری چاودێرانی نێونه‌ته‌وەیی ئاسان دەكات و گه‌رانتی به‌شداربوونی هه‌موو عێراقیه‌كان دەدات. كاربه‌دەستانی ناوخۆ دەڵێن به‌و شێوەیه‌ش دەتوانرێت ئاسایشی پێویست بۆ دەنگدەران و كاندیدەكان دابین بكرێت.
دوا بڕیاریش كۆمیته‌ی دەنگدانی سه‌ربه‌خۆ دەیدات و نه‌ك حكومه‌ت.
له واشنتۆنیش وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا گوتویه‌تی ووردەكارییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن كه‌وتۆته سه‌ر عێراقیه‌كان خۆیان، به‌ڵام ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ری ئێستاكه كار له‌سه‌ر ئه‌وە دەكات كه هه‌ڵبژاردن له 30 ی مانگی یه‌كی داهاتوو له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا به‌ڕێوە بچێت.