سه‌رۆكی پاكستانی پێرێز موشه‌رەف دەڵێت یه‌كێك له فاكته‌رە گرنگه‌كانی جه‌نگین له دژی تیرۆرزم چارەسه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كانه و نه‌ك دەستگیر كردنی ئوسامه بن لادن.
ژەنه‌ڕاڵ موشه‌رەف گوتویه‌تی ئه‌و باوەڕ دەكات چارەسه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستینه‌یه‌كان هۆی سه‌رەكی سه‌رهه‌ڵدانی به‌شی زۆری كارە تیرۆرستیه‌كانه. ژەنه‌ڕاڵ موشه‌رەف له ماوەی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پاریس و له پێش كۆبونه‌وەیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌رەنسی جاك شیراك ئه‌م قسانه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانان كرد.
سه‌رۆك موشه‌رەف له درێژەی قسه‌كانیدا گوتی ئه‌و ناتوانێت گه‌رانتی بدات به‌وەی كه ئوسامه بن لادن له پاكستان خۆی نه‌شاردۆته‌وە و له به‌رئه‌وە دەبێت زیاتر گرنگی بدەین به شه‌ڕی تیرۆرزم خۆی و نه‌ك هه‌موو سه‌رنجێكمان له‌سه‌ر یه‌ك كه‌س بێت.