ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ جارێكی تر باڵیۆزخانه‌ی خۆی له ریازی پایته‌ختی عه‌رەبستانی سعودیه دەكاته‌وە، به‌ڵام هێشتا قونسولیه‌ی ئه‌مه‌ریكی له جه‌ددە به داخراوەیی ماوەته‌وە.
قسه‌كه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی دەڵێت كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا كۆتاییان به‌و داخستنه ته‌نگه‌تاوی و كتوپڕییه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له ریاز و قونسولخانه‌یه‌كیان له زەهران هێنا. ئه‌و دەزگایانه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌وە داخرابوون كه بوونه هۆی كوشتنی پێنج كارمه‌ندی نا ئه‌مه‌ریكی و چوار چه‌كدار.
له پاش ڕوودانی ئه‌م هێرشه‌ش، ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا پێوانه‌كانی ئاسایشی توند كردەوە و هۆشداری ووڵاتیه ئه‌مه‌ریكیه‌كانی كرد... ئه‌گه‌ر له سعودییه‌ن ئه‌وا با بێنه دەرێ و ووڵاته‌كه به‌جێ بهێڵن، هه‌روەهاش گوتی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه پلانی گه‌شتكردنیان بۆ ئه‌وێ داناوە با ڕایبگرن.