له شارەكانی سامه‌را و رومادی پێكدادانی جودا ڕوویداوە و بۆته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وە شه‌ش عێراقی. كاربه‌دەستانی نه‌خۆشخانه‌ی ناوخۆ دەڵێن له نزیك بنكه‌یه‌کی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له رومادی خۆرئاوای به‌غدا دوو كه‌س كوژراوە.
پۆلیسی عێراقیش دەڵێت كۆمه‌ڵێك چه‌كدار ته‌قه‌یان له بنكه‌یه‌كی پۆلیسی سامه‌را كردووە كه دەكه‌وێته باكوری پایته‌خته‌وە و بۆته هۆیچوار پۆلیسی عێراقی. له یه‌كێك له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كانی ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تت پرێسیش دا ئاماژە به‌وە كراوە كه منداڵێكیش به‌هۆی ته‌قه‌ی هه‌ردوولاوە به‌ركه‌وتووە و گیانی له دەستداوە.
له هه‌مان كاتدا، دۆناڵد ڕامسڤڵدی وەزیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ووڵاتی كوێتی دراوسێی عێراقی كردوو له‌وێ بۆ سه‌ربازەكانی كامپی بوێهرینگ قسه‌ی كرد كه خۆیان بۆ چوون بۆ عێراق ئامادە دەكرد.
له ماوەی ئه‌و پرسیارانه‌ش كه له به‌ڕێز ڕامسڤڵد كرا، سه‌ربازەكان نیگه‌رانی خۆیان نیشاندا به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی چه‌كی به‌رگریكردن به شێوەیه‌كی پێویست له‌سه‌ر ئۆتۆمبیله له‌شكرییه‌كانیان. به‌ڕێز ڕامسڤڵد وەڵامی دایه‌وە و گوتی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆرە چه‌كانه پتر كراوە، به‌ڵام "كاتێك تۆ دەچیت بۆ شه‌ڕ هه‌ر به‌و چه‌كانه‌وە دەڕۆیت كه هه‌ته."
جێی باسه، له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ژمارەی ئه‌و سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیانه‌ی له عێراقدا گیانیان له دەستداوە گه‌یشتۆته هه‌زار سه‌رباز.
له لایه‌كی دیكه‌وە، جیۆف هوونی وەزیری به‌رگری به‌ریتانیا گه‌یشته شاری به‌سرەی باشوری عێراق تاوەكو سه‌ردانی سه‌ربازەكانیان له‌وێ بكات.