جێگری سه‌رۆك دیك چینی دەڵێت واشنتۆن پشتگیرییه له‌شكری و داراییه‌كانی بۆ ئه‌ففانستان كه‌م ناكاتهوە. به‌ڕێز چینی ئامادەی مه‌راسیمی سوێندخواردنی یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی ئه‌ففانستان بوو.
به‌ڕێز چینی خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌رۆكی ئه‌ففانی حامد كارزای نیشاندا كه سوێندی وەرگرتنی ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی خوارد و به‌ڵێنی دا به‌وەی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له پشتگیری و یارمه‌تیه‌كانی بۆ ئه‌فغانستان به‌ردەوام دەبێت، ئه‌گه‌ر چی ڕووبه‌رووی هه‌ر ڕووداوێكیش بێته‌وە.
هه‌ندێك له كاربه‌دەسته ئهفغانیهكانیش دەترسان له‌وەی كه پابه‌ندی ئه‌مریكا به شه‌ڕی عێراقه‌وە ببێته هۆی ئه‌وەی یارمه‌تی كه‌متر بۆ ووڵاته‌كه‌یان دابین بكرێت. سه‌رۆك كارزای به به‌ردەوامی داوای له ئه‌مه‌ریكا و ووڵاتانی تری خۆ به‌خش كردووە، ئه‌فغانستان فه‌رامۆش نه‌كه‌ن.
وەزیری به‌رگری دۆناڵد ڕامسڤڵدیش به‌شداری جێگری سه‌رۆك چینی كرد و ئامادەی سوێند خواردنه‌كه‌ی سه‌رۆك كارزای بوو. هه‌ردوو كاربه‌دەستی ئه‌مریكی سه‌ردانی بنكه سه‌رەكیه‌كانی له‌شكری ئه‌مریكیان له شاری باگرامی ئه‌فغانستان كرد.