پاش تێپه‌ڕبوونی ماوەیه‌كی تا ڕادەیه‌ك ئارام له كه‌رتی غه‌ززە، پێكدادان و ته‌قه كردنێكی زۆر له نێوان چه‌كدارە فه‌له‌ستینیه‌كان و سه‌ربازە ئیسرائیلیه‌كاندا ڕوویداوە و نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێری خایاندووە. له ئه‌نجام ئه‌و پێكدادانه‌شدا، سه‌ربازێكی ئیسرائیلی و چوار چه‌كداری فه‌له‌ستینی كوژراوە.
له ماوەی ئه‌و پێكدادانه‌ی كه به‌هۆی كاری پشكنینی سه‌ربازە ئیسرائیلیه‌كانه‌وە دەستی پێكرد، فڕۆكه‌ی جه‌نگیش بانگهێشت كرا و موشه‌كیان بۆ كۆمه‌ڵێك چه‌كدار هه‌ڵدا و له ئه‌نجامدا دوو كه‌سیان لێ كوژرا.
گروپی چه‌كداری حه‌ماسیش به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به دانانی ئه‌و كه‌رەسته‌ی ته‌قینه‌وەیه نیشانداوە كه بۆته هۆی كوشتنی سه‌ربازە ئیسرائیلیه‌كه.
له هه‌مان كاتدا، له‌شكری ئیسرائیی فه‌رمانی به یه‌كه‌ی كۆماندۆی شایێتێت داوە هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له كه‌ناری خۆرئاوا ڕابگرن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه لێكۆڵه‌رەوان چاودێری ئه‌و تاوانانه دەكه‌ن كه خراوەته پاڵ كۆماندۆزەكانی كه باوەڕدەكرێت به‌ندكراوێكی فه‌له‌ستینی برینداریان كوشتبێت.
جێی باسه، ئه‌م ڕووداوەی جه‌نین یه‌كێكه له دوایترین ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه پرسیاریان دەربارەی ڕەفتارەكانی سه‌ربازە ئیسرائیلیه‌كان له ناوچه‌ی هه‌رێمه فه‌له‌ستینیه‌كاندا به‌رزكردۆته‌وە.