سه‌رۆكی پاكستانی پێرێز موشه‌رەف و سه‌رۆك وەزیرانی به‌ریتانی تۆنی بلێر پێشبینی دەكرێت ئه‌مڕۆ له ماوەی ووتوێژەكانیاندا تیشك دەخه‌نه سه‌ر شه‌ڕی دژی تیرۆرزم و مه‌سه‌له‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و ئه‌فغانستان و كشمیر.
پێش سازدانی ئه‌م كۆبونه‌وەیه‌ش له له‌ندەن، ژەنه‌ڕاڵ موشه‌رەف گوتویه‌تی شه‌ڕی دژە تیرۆر پاراستنی جیهانی كه‌مترێك كردووە و باسی له كاردانه‌وەكانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دا كردووە. هه‌روەهاش گوتویه‌تی ئه‌و پێشوازی له هه‌ر هه‌نگاوێك دەكات كه به‌ریتانیا بیدات بۆ دانوساندن له‌گه‌ڵ هیندستان بۆ چارەسه‌ركردنی كێشه‌ی كشمیر.
سه‌رۆكی پاكستانی پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش دا كۆبۆوە و به‌سه‌ر شه‌ڕی تیرۆردا پێداچونه‌وەیان كردوو باسیان له كێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین كردوو، هه‌روەهاش چۆنێتی دەستگیركردنی ئوسامه بن لادن.