دەسه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانی پیاوێكی لوبنانی ئازاد كردووە كه به تاوانی پیلان دانان بۆ كوشتنی سه‌رۆك وەزیری كاتی عێراقی دەستگیر كرابوو.
جێی باسه، لێكۆڵه‌رەوانی داد فه‌رمانی دەستگیر كردنی له دژی سێ كه‌س ڕاگه‌یاندووە كه پلانیان بۆ كوشتنی به‌ڕێز عه‌للاوی دانابوو له ماوەی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌ڵمانیا له هه‌فته‌ی ڕابوردودا.
لێكۆڵه‌رەوانی داد دەڵێن ئه‌و سێ گومانلێكراوە ئه‌ندامی گروپی ئه‌نسار ئه‌لئه‌سلام بوون كه دەسه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكی به تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعدەی دەبه‌ستێته‌وە.
دەسه‌ڵاتداران له پاش دەركه‌وتنی ئه‌م پیلان دانانه بۆ كوشتنی، پلانی سه‌ردانه‌كانی بۆ ووڵاتانی جیهانی گۆڕی.