Accessibility links

دوو سیناتۆری ئه‌مریكی دەڵێن پلان بۆ زیادكردنی ژمارەی سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كان له‌ عێراق هێشتا به‌ ڕادەی پێویست نیه‌ - 2004-12-06


دوو سیناتۆری ئه‌مریكی دەڵێن پلان بۆ زیادكردنی ژمارەی سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كان له‌ عێراق و پێش به‌ڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردن له‌ ووڵاته‌كه‌دا هێشتا هه‌ر به‌‌ پێی پێویست نیه‌.

سیناتۆری ستانی ئه‌ریزۆنا جۆن مه‌ككه‌ین و ستانی دەله‌وێر جۆو بایدن له‌ ماوەی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا گومانیان هه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌و 12 هه‌زار سه‌ربازە زیادەیه‌ی بۆ عێراق دەنێرێت و گوتیان به‌‌ پێی پێویسته‌ نیه‌.

ئه‌م پلانه‌ له‌شكرییه‌ له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا بڵاوكرایه‌وە و به‌‌ ئامانجی به‌رەوپێشچوونی بارودۆخی ئاسایشی عێراق بوو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 ی مانگی یه‌كی داهاتوو.

سیناتۆر بایدن بۆ چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ABC قسه‌ی كردوو گوتی ئه‌و خه‌می تێكچوونی بارودۆخی سیڤیڵی ناوچه‌ی موسوڵمانه‌ سوننیه‌كانی هه‌یه‌.

به‌ڕێز مه‌ككه‌ین له‌شكری تاوانبار كردووە به‌وەی ڕێگه‌یاندا به‌ یاخیبوان دەستی خۆیان له‌ عێراقدا بوەشێنن.

پلانی ئه‌مریكا بۆ زیادكردنی ژمارەی سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كان له‌ 138 هه‌زار سه‌ربازەوە بۆ 150 هه‌زار سه‌رباز به‌ پێی ووته‌كانی ژەنه‌ڕاڵی ئه‌مریكی جۆن ئه‌بی زەید گوتویه‌تی ئه‌و زیادكردنه‌ پێویست بووە چونكه‌ ڕاهێنانی زیاتر به‌ هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی عێراقی پێویسته‌.

XS
SM
MD
LG