Accessibility links

جه‌‌نه‌‌رالی بالای له‌‌شكری ئه‌‌مریكی ده‌‌لێت خراپكاران كارناكه‌‌نه سه‌‌ر ئه‌‌نجامدانی هه‌‌لبژاردنه‌‌كانی عیراق - 2004-12-05


كاربه‌‌ده‌‌ستی بالای له‌‌شكری ئه‌‌مریكی ده‌‌لێت ئه‌‌و پێشبینی ده‌‌كات هه‌‌لبژاردنه‌‌كانی عیراق له رۆژی دیاریكراو به‌‌رێوه بچن هه‌‌رچه‌‌نده توندوتیژی له‌‌لایه‌‌ن خراپكارانه‌‌وه به‌‌رده‌‌وامه. جه‌‌نه‌‌رال ریچارد مایه‌‌رزی سه‌‌رۆكی ستونه‌‌كانی له‌‌شكری ئه‌‌مریكی به‌ ‌ده‌‌نگی ئه‌‌مریكای راگه‌‌یاند كه‌‌وا پلاندانه‌‌رانی له‌‌شكری ئه‌‌مریكی پێشبینی سه‌‌رهه‌‌ڵدانی ئاسته‌‌نگ له ئاسایشی عیراق ده‌‌كه‌‌ن پێش هه‌‌لبژاردنه‌‌كانی رۆژی سی مانگی یه‌‌ك. هاوكات له‌‌سه‌‌ر زاری كۆمانداری هێزه‌كانی ئه‌‌مریكی له عیراق، جه‌‌نه‌‌رال جۆن ئه‌‌بیزه‌‌ید، بلاوكراوه‌‌ته‌‌وه كه هێزه‌‌كانی حكومه‌‌تی عیراقی له قه‌‌واره گه‌‌وره ده‌‌بن و شیانه‌‌كانیان به‌‌ره‌‌و پێش ده‌‌چێت، به‌‌لام مه‌‌شقی زیاتریان پێویسته. ده‌‌زگای راگه‌‌یاندنی ئه‌‌سۆشیه‌‌تت پرێس رایگه‌‌یاند كه‌‌وا جه‌‌نه‌‌رال ئه‌‌بیزه‌‌ید له كۆنفرانسی پاراستنی هه‌‌رێمی، كه رۆژی شه‌‌ممه له به‌‌حره‌‌ین ئه‌‌نجامدرا، ووتی پێویستی مه‌‌شق بۆ هێزه‌‌كانی عیراقی هۆكارێك بوو له بریاری پێنتاگۆن بۆ زیادكردنی هێزه‌‌كانی له سه‌‌دو سی و هه‌‌شت هه‌‌زار سه‌‌رباز بۆ سه‌‌دو په‌‌نجا هه‌‌زار سه‌‌رباز.

XS
SM
MD
LG