Accessibility links

له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی دوو ئۆتۆمبیل له ناوه‌‌راستی به‌‌غدا به‌‌لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه سێ كه‌‌س كوژران - 2004-12-04


له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی دوو ئۆتۆمبیل له ده‌‌ره‌‌وه‌‌ی ناوچه‌‌ی سه‌‌وز، كه ده‌‌كه‌‌وێته ناوه‌‌راستی به‌‌غدا، به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه سێ كه‌‌س كوژران و ژماره‌‌یه‌‌كی تریش بریندار بوون. له‌‌شكری ئه‌‌مریكی رایگه‌‌یاند كه هه‌‌ردوو ته‌‌قینه‌‌وه‌‌كان له نزیك بنگه‌‌یه‌‌كی پۆلیس روویاندا و زۆر نزیك بوون له یه‌‌كتر كه ئاماده‌‌بووان له شوێنی رووداوه‌‌كه ته‌‌نیا گوێیان له یه‌‌ك ته‌‌قینه‌‌وه بووه. زۆرینه‌‌ی قوربانیان ئه‌‌فسه‌‌ری پۆلیس بوون. له لایه‌‌كی تره‌‌وه، كاربه‌‌ده‌‌ستانی له‌‌شكری ئه‌‌مریكی رایانگه‌‌یاند كه‌‌وا له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی بۆمبێكی كه‌‌نار شه‌‌قام له نزیك به‌‌عقوبه سه‌‌ربازێكی ئه‌‌مریكی كوژراو یه‌‌كێكی تریش بریندار بوو. هه‌‌روه‌‌ها له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی ئۆتۆمبیلێك له نزیك سنووری ئوردن دوو سه‌‌ربازی هاوپه‌‌یمانان كوژران.

XS
SM
MD
LG