Accessibility links

به‌لایه‌نی كه‌م 25 كه‌س كوژراون له دوو هێرشی جیاجیادا له به‌غدا - 2004-12-03


پۆلیسی عێراق ده‌ڵێت به‌لایه‌نی كه‌م 25 كه‌س كوژراون له دوو هێرشی جیاجیادا له به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شیعه‌كان و ئیزگه‌یه‌كی پۆلیس له به‌غدا. هێرشێك بۆ سه‌ر ئیزگه‌ی پۆلیسی له به‌شی رۆژئاوای شاره‌كه‌ ڕوویدا. چه‌كداران چونه سه‌ر پۆلیس خانه‌كه و زیندانیه‌كانیان ئازاد كردووه و به‌لایه‌نی كه‌م 11 ئه‌فسه‌ریان كوشت. گروپی تیرۆریستی داواكراو ئه‌بو مسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كه‌یان كرده ئه‌ستۆ. و له هێرشه‌كه‌ی به‌رده‌م مزگه‌وتی شیعه‌كان ئوتومبێكی بۆم ڕێژكردووه ته‌قییه‌وه و 14 له نوێزكه‌ران كوژران و 19 ی تریش بریندار بوون. و له لایه‌كی تره‌وه له كه‌ركوكی باكوری عێراق له‌شكه‌ری ئه‌مریكی ده‌ڵێت سه‌ربازێك كوژراوه و دوانی تریش بریندار بون پاش ئه‌وه‌ی كه كه‌وتنه به‌ر هێرشی بۆمب.

XS
SM
MD
LG