هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر ڕەحیمی عه‌بدولڕەحیم زادە له ئه‌ڵقه‌كانی ڕابوردوا باسی له ڕەوتی شانۆیی كوردستانی ئێران و دەقی نمایشه شانۆییه‌كان ڕەخنه و لێكۆڵینه‌وە و توێژینه‌وەی شانۆیی كرد. و به‌ڕێز عه‌بدولڕەحیم زادە گوتی له شانۆی كوردیدا ڕەخنه‌گری شانۆیمان نیه.
بێ له‌م بابه‌تانه‌ش باس له دەرهێنان و كارتێكردنی ڕووناكی و جوڵه و دیكۆر له‌سه‌ر كارە شانۆییه‌كانیش كرا.
له ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجارەشدا، باسی له داستان و به‌یته كوردییه‌كان كردووە و ڕەخنه‌ی گرتووە و گوتویه‌تی ئاوڕێكی ئه‌وتۆ و پیویستیان لێنه‌دراوەته‌وە.
به‌ڵێن ساڵح میوانداری به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆرەی كوردیه كه هه‌موو ڕۆژانی دووشه‌ممه‌یه‌ك له كاتژمێر 2:30 ی پاش نیوەڕۆ به كاتی واشنتۆن پێشكه‌ش دەكات.