دۆناڵد ڕامسڤڵدی وەزیری به‌رگری ئه‌مریكی دەڵێت ئه‌مریكا سه‌رنه‌كه‌وتووە له‌وەی كه به‌هێزی یاخیبوانی عێراقی له دوای ڕووخانی سه‌دام حوسه‌ینه‌وە ته‌خمین بكات.
به‌ڕێز ڕامسڤڵد له ماوەی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ناڵی فۆكس نیوزدا گوتویه‌تی به هه‌ڵه‌داچوونی ئه‌وان له پێشبینی كردنی به‌هێزی یاخیبوان، گه‌ورەترین هه‌ڵه بووە كه ئه‌مریكا له پێش چوونی بۆ عێراق ئه‌نجامی دابێت و هه‌روەهاش سه‌رنه‌كه‌وتنیان له دۆزینه‌وەی چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژدا.
به‌ڵام به‌ڕێز ڕامسڤڵد دەڵێت ئه‌مریكا ژمارەیه‌كی پێویست له سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌سه‌ر بنچینه‌ی داواكارییه‌كانی فه‌رماندەكانی گۆڕەپانی جه‌نگ له عێراقدا نێراوە.
هه‌روەها گوتی هێزەكانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له تاقیكردنه‌وەی هێز ودەسه‌ڵاتدان به‌رامبه‌ر به یاخیبوان و ووردە ووردە گه‌لی عێراق خۆیان جێگیری و سه‌قامگیری بۆ ووڵاته‌كه دەگوێزنه‌وە.