وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا دەڵێت ئه‌وان نایه‌نه‌وێت پێش گه‌یشتن به هیچ جۆرە ئاكامێك، حوكم و بڕیاری خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان بدەن كه تایبه‌ته به‌و فرت و فێڵانه‌ی كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراكی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان له عێراقی ئه‌نجامیداوە.
قسه‌كه‌ری جێگری وەزیرەتی دەرەوە به‌ڕێز ئادەم ئێرەڵی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گوتی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی دەیه‌وێت هه‌موو زانیارییه ڕاسته‌كان به ته‌واوەتی بڵاوبكرێته‌وە و هه‌نگاوی پێویست بنرێت.
پێشتر سیناتۆرێكی ئه‌مریكی به ناوی نۆرم كۆڵمان بانگه‌شه‌ی كۆفی ئه‌نانی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانی كردبوو، واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت چونكه له سه‌ردەمی ئه‌ودا زۆرترین ڕادەی فرت وفێڵ له مێژووی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكاندا ڕوویداوە.
جێی باسه، به‌ڕێز كۆڵمان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كۆمیته‌یه دەكات كه لێكۆڵینه‌وە له‌و بارەیه‌وە ئه‌نجام دەدەن و له مانگی ڕابوردودا ئه‌و به‌ڵگانه‌یان بڵاوكردەوە كه ئه‌نجامدانی ئه‌و فرت و فێڵانه ئاشكرا دەكات.