له‌شكری ئه‌مه‌ریكی پلان دادەنێت بۆ زیادكردنی ژمارەی سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكییه‌كانی له عێراق به شێوەیه‌كی كاتی. ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێكدا بۆ ئارامكردنی بارودۆخی ئاسایش له پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له مانگی یه‌كی داهاتودا.
وەزارەتی به‌رگری له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند كه‌وا قه‌بارەی هێزەكانی ئه‌مریكا له عێراق له‌م ئاسته‌ی ئێستای كه نزیكه‌ی 138 هه‌زار سه‌ربازە بۆ 150 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی زیاد دەكات، ئه‌ویش به درێژەپێدانی ماوەی خزمه‌تی دە هه‌زار و چوار سه‌د سه‌رباز كه ئێستاكه خۆیان له عێراقدان و هه‌روەها ناردنی 15 هه‌زار سه‌ربازی دیكه بۆ ناوچه‌كه.
هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، به‌ڕێز ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیری كاتی عێراقی له ووڵاتی ئوردون له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رە عه‌لمانیه‌كان و سه‌رۆك عه‌شیرەته‌كانی عێراقدا كۆبۆته‌وە كه ئێستاكه له دەرەوەی ووڵات دەژین. ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێكدا بۆ دەستكه‌وتنی پشتگیری ئه‌و كۆمه‌ڵه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی مانگی یه‌كی داهاتوو.
حكومه‌تی كاتی عێراقیش ئه‌و بانگه‌شانه‌ی لایه‌نه سوننیه‌كان ڕەت دەكاته‌وە كه داوای دواخستنی دەنگدانه‌كان دەكه‌ن.