Accessibility links

په‌رله‌مانی ئۆكرانی دەنگیان له‌سه‌ر باوەڕنه‌كردن به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك وەزیر ڤیكتۆر یانوكۆڤیچ داوە  - 2004-12-01


په‌رله‌مانی ئۆكرانی دەنگیان له‌سه‌ر باوەڕنه‌كردن به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك وەزیر ڤیكتۆر یانوكۆڤیچ داوە پاش ئه‌وەی ووڵاتدا ناڕەزاییه‌كی سه‌رانسه‌ری له‌ لایه‌ن لایه‌نگرانی ڕێبه‌ری پارتی ئۆپۆزسیۆن ڤیكتۆر یوشه‌نكۆ په‌یدا بوو دەربارەی ئه‌و فڕوفێڵانه‌ی له‌ ماوەی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا به‌ ئه‌نجام گه‌یه‌ندرابوو.

ئه‌م هه‌نگاوەی په‌رله‌مان له‌ دوای هه‌وڵه‌كانی ووڵاتانی دەرەوە هات كه‌ به‌شداری دانوساندنه‌كانی نێوان هه‌ردوو ووڵاتیان كرد سه‌بارەت به‌و ناكۆكیانه‌ی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌‌ په‌یدا بوو.

ئه‌‌م دەنگدانه‌ی یاسادانه‌ران بۆ هه‌ڵوەشاندنه‌وەی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێز یانوكۆڤیچ له‌ كاتێكدا هات كه‌‌ ژمارەیه‌ك له‌‌ كاربه‌دەستانی بیانی جارێكی تر هاتنه‌وە بۆ كیه‌ڤی پایته‌خت تاوەكو له‌گه‌ڵ به‌ڕێز یانوكۆڤیچ و یوشه‌نكۆ و سه‌رۆك لیۆنۆد كوچما كۆببنه‌وە و خولێكی تری ووتوێژەكان بۆ چارەسه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ دەست پێ بكه‌نه‌وە.

سازدانی هه‌ڵبژاردنێكی نوێش یه‌كێكه‌ له‌و بژارانه‌ی كه‌ بیری لێكراوەته‌وە و سه‌رۆك كوچما سوورە له‌سه‌ر ئه‌وەی كه‌سانی تریش خۆیان كاندید بكه‌ن و پێشبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر له‌ نێوان ئه‌و دوو كاندیدەدا نه‌بێت.

XS
SM
MD
LG