له باكوری عێراق به‌هۆی نوقم بوونی به‌له‌مێك له ناو ڕووباری دیجله‌دا چل كه‌س گیانی له دەستداوە.
شایه‌تحاڵی ڕووداوەكه و خزم و كه‌سوكاری قوربانیه‌كان دەڵێن به‌له‌مه‌كه‌یان له نزیك شارۆچكه‌ی زاخۆی نزیك سنوری توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌هۆی ئاوێكی به‌خوڕی به‌هێزی ڕووبارەكه‌وە نوقم بوون.
له قوربانیه‌كان ته‌نها ته‌رمی ژمارەیه‌كیان دۆزراوەته‌وە و باوەڕدەكرێت ئه‌وانی دیكه‌ش نوقم بووبن.