Accessibility links

ڕێكخراوی ئه‌لقاعدە دەڵێت ئه‌وان له‌ شه‌ڕی دژی ئه‌مه‌ریكا به‌ردەوام دەبن - 2004-11-29


كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی جه‌زیرەی بنكه‌ له‌ قه‌ته‌ر وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وە كه‌ تیایدا ئه‌یمه‌ن ئه‌لزەواهری دووەم كه‌سی دەسه‌ڵات به‌ دەست له‌ ڕێكخراوی ئه‌لقاعدە به‌ڵێنی داوە به‌وەی هه‌تاوەكو واشنتۆن سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ جیهانی موسوڵمان نه‌گۆڕێت ئه‌وا ئه‌وان له‌ شه‌ڕی دژی ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا به‌ردەوام دەبن.

له‌م وێنه‌ ڤیدیۆیه‌ی كه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وە، جێگری ئوسامه‌ بن لادن هیچ نیگه‌رانیه‌كی به‌رامبه‌ر به‌ ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا نیشان نه‌داوە و گوتویه‌تی هه‌ردوو كاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له به‌رژەوەندی ئیسرائیل كار دەكه‌ن. له‌به‌رئه‌وە باوەڕدەكرێت، ئه‌و وێنه‌یه‌ له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی دووی مانگی یانزدەدا تۆمار كرابێت.

جێی باسه‌، ته‌نها له‌ پێش چه‌ند ڕۆژێك له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، چه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیرە وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وە كه‌ تیایدا دەڵێت پێویسته‌ ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕەشه‌كانی له‌ دژی ووڵاتانی موسوڵمان ڕابگرێت تاوەكو هێرشێكی تری هه‌مان شێوەی وەك یانزدەی سه‌پته‌مبه‌ر ڕوونه‌داته‌وە.

XS
SM
MD
LG