Accessibility links

كۆڵن پاوەڵ دەڵێت هیچ هۆیه‌ك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نیه‌  - 2004-11-29


وەزیری دەرەوەی ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا كۆڵن پاوەڵ دەڵێت هیچ هۆیه‌ك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نیه‌ كه بڕیارە له‌ سی مانگی یه‌كی داهاتوو نیه‌.

به‌ڕێز پاوەڵ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ واشنتۆن بۆ په‌یامنێران قسه‌ی كردوو گوتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ به‌رەوپێشچوون و ڕاوەستاندن له‌ دژی ئه‌و یاخیبوانه‌ی كه‌ دەیانه‌وێت كارەكانی حكومه‌تی كاتی ژێر بخه‌ن.

هه‌روەها گوتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان ژمارەی كارمه‌ندانی له‌ عێراق زیادی كردووە و نزیكه‌ی هه‌زارەها عێراقی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ناونوس كردنی عێراقیه‌كان كاردەكه‌ن.

لایه‌نه‌ سه‌رەكیه‌كانی موسوڵمانی سوننه‌ و پارتیه‌ كوردەكان بانگه‌شه‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان بۆ ماوەی شه‌ش مانگ كردووە. به‌ڵام به‌شی زۆری موسوڵمانه‌ شیعه‌كانی عێراق دەڵێن دەبێت هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی دیاریكراو و دانراوی خۆیدا به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت.

جێی باسه، به‌ڕێز پاوەڵ پاش كۆبونه‌وەكه‌ی له‌گه‌ڵ شای به‌حرەین حه‌مه‌د بن عیسا ئه‌لخالد ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو.

XS
SM
MD
LG