بڕیار وایه ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی پێشینی ئۆكرانیا لیۆنید كوچما له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كاندید له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو كۆببته‌وه بۆ ووتوێژكردن سه‌باره‌ت به ته‌نگه‌زاری ڕامیاری ووڵاته‌كه. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن، بریار وایه سه‌رۆكی پۆڵۆنی ئه‌لیكسه‌نده‌ر كاوسینوسكی و خافێر سۆلانا سه‌رۆكێ رێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێز كوچما له‌گه‌ڵ كاندیدی ئۆپۆزسیۆنه‌كان ڤیكتۆر یۆشچینكۆ و سه‌رۆك وه‌زیران ڤیكتۆر یانكوڤیچ به‌شداری بكات. ئاژانسی رۆژنامه‌وانی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێ كۆبونه‌وه‌كه بڕیار وایه به باڵوێزخانه‌ی پۆلۆنی له كێڤ ئه‌نجام بدرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌زاران له ئۆپۆزسیۆنه‌كان ڕێگاكانیان بۆ ئۆفیسه‌كانی حكومه‌تدا گرتووه. ڕێگرتنه‌كه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی یۆنكوڤیچ نه‌توانی سه‌ركه‌وتنی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕابگه‌یێنێ.