دادگای باڵای ئۆكرانیا ئه‌و ڕاگه‌یاندنه ڕەسمیه‌ی ڕەت كردەوە كه ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دەردەخات، تاوەكو ڕەوایی دەنگدانه‌كه ڕوون دەبێته‌وە.
ئه‌م بڕیارەی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ئۆكرانیا ڕێگه له سه‌رۆك وەزیر ڤیكتۆر یانوكۆڤیچ دەگرێت سویندی سه‌رۆكایه‌تی بخوات كه كاربه‌دەستانی هه‌ڵبژاردن دەڵێن به ڕێژەیه‌كی كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بردۆته‌وە.
ئه‌و دادگایه‌ش ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوی داناوە بۆ ئه‌وەی پێداچوونه‌وە به سه‌ر ناڕەزاییه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا بكات كه دەڵێن فڕ و فێڵێكی زۆر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كراوە.
جێی باسه، بۆ چه‌ند ڕۆژێك دەچێت كه‌وا دەیان هه‌زار له خۆپیشاندەرانی ئۆپۆزسیۆن به سه‌ر شه‌قامه‌كانی كیڤی پایته‌ختدا بڵاوبونه‌ته‌وە و ناڕەزایی خۆیان به‌رامبه‌ر به خۆپیشاندانه‌كان و پشتگیریان بۆ ڤیكتۆر یوشه‌نكۆ نیشان دەدەن.
به‌ڕێز یوشه‌نكۆ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه دامه‌زراندنی كۆمیته‌یه‌كی ڕاگه‌یاندووە تاوەكو له پاراستنی مافه‌كانی دیموكراسی ووڵاتیانی ئۆكرانیا دڵنیا بێت و مسۆگه‌ر بكرێت.