چین به‌ڵێنی داوە بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار وەك یارمه‌تی بۆ سازكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له مانگی یه‌كی داهاتودا دابین بكات.
قسه‌كه‌ری وەزیری دەرەوەی چین ژانگ كیوێ دەڵێت بێیژینگ له ماوەی كۆنفراسه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت به داهاتوی ڕامیاری عێراق له هاوینه‌هه‌واری شه‌رەم ئه‌لشێخ له میسر ئه‌م به‌ڵێنه‌ی داوە.
هه‌مان قسه‌كه‌ر دەبێژێت چین به شێوەیه‌كی چالاكانه به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئاوەدانكردنه‌وە و پشتیوانكردنی ئاشتی له عێراقدا كردووە و هه‌روەها ئامادەیه ڕاهێنان به دیپلۆماته‌كان و كارمه‌ندانی بوارە پسپۆرییه‌كانی تری وەك كارگێڕی كارگوزاری و كه‌رته‌كانی ووزە بكات.
پێشتریش له سه‌رەتای ئه‌مساڵدا، چین له قه‌رزەكانی عێراق خۆش بوو و په‌یمانیشیدا 25 ملیۆن دۆلار بۆ كارە مرۆییه‌كان و پرۆسه‌كانی ئاوەدانكردنه‌وەی ته‌رخان بكات.