ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ووڵاته ئاسیاویه‌كان دەدات دەربارەی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستاكه له‌گه‌ڵ ئه‌نفلۆنزای باڵندەدا هه‌یانه و له‌وانه‌یه ببێته نه‌خۆشیه‌كی كوشندەی بڵاو له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
ڕێكخراوی WHO كۆنفرانسێكی ناوچه‌یی گه‌ورەی له بانگكۆك به‌ڕێوە دەبات تاوەكو چه‌ند ستراتیجیه‌ك بۆ چۆنێتی دۆزینه‌وەی ڕێگه چارەیه‌ك بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م نه‌خۆشیه دابنێن.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م نه‌خۆشیه له‌ناو نه‌برێت ئه‌وا بارودۆخێكی ته‌نگه‌تاوی گشتی په‌یدا دەبێت و له‌وانه‌یه نه‌خۆشیه‌كه ببێته هۆی كوشتنی دوو تا حه‌وت ملیۆن كه‌س و ژمارەی كه‌سه تووشبوەكانیش له‌وانه‌یه له چه‌ند ملیارێك تێپه‌ڕ بكات.
دكتۆر كڵاوس ستۆهری به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی ئه‌نفلۆنزای سه‌ر به‌م ڕێكخراوە دەڵێت هیچ گومانی تێدا نیه كه نه‌خۆشیه‌كی كوشندەی ئه‌نفلۆنزا بڵاودەبێتهوە جا له‌وانه‌یه ئه‌مساڵ یان ساڵی داهاتودا بێت، به ڕاستی كاته‌كه‌ی نازانین و نازانین جۆری ئهنفلۆنزاكهش چی دەبێت.
ڕێكخراوی WHO داوا له ووڵاتان دەكات دەرمانی دژی نه‌خۆشیه‌كه هه‌ڵبگرن و خۆیان بۆ بڵاوبونه‌وەی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵندە یاخود هه‌ر نه‌خۆشیه‌كی ئه‌نفلۆنزای هاوشێوەی كوشندە ئامادە بكه‌ن.