ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه دەسته‌ی به‌ڕێوبردنی ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وەیی كۆدەبێته‌وە بۆ ئه‌وەی بڕیار بدەن له‌سه‌ر ئه‌وەی كه ئایا كێشه‌ی ئێران به‌هۆی به‌رنامه ناوەكیه‌كه‌وە بخرێته به‌ردەم ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان و سزای ئابوری له‌سه‌ر دابنێن یان نا.
له ماوەی ووتوێژەكانی ئه‌مڕۆدا ئێران داوای كردووە كه ڕێگه‌ی ئه‌وەی پێبدرێت كه دەزگاكان سه‌نته‌رفیوج به‌كار بهێنێت كه ژمارەیان نزیكه‌ی 24 دەزگا دەبێت و له كێشه‌ی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی ووزەی ناوەكی جیابكرێته‌وە.
ئه‌م داوایه‌ی ئێرانیش تا ڕادەیه‌ك به پێچه‌وانه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا بۆ ڕاگرتنی زاخكردنی یۆرانیۆم گه‌یشتبو‌ن پێی.
ئێران دەڵێت ئه‌و داخوازی ئه‌وە دەكات كه دەزگاكانی سه‌نته‌رفیوج بۆ مه‌به‌ستی توێژینه‌وەی ئاشتیخوازانه به‌كاربهێنێت.
ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكاش دەڵێت ئێران به شێوەیه‌كی نهێنی چه‌كی ناوەكی دروست دەكات.