سه‌رۆكی فه‌رەنسا جاك شیراك سه‌ردانی ووڵاتی لیبیای كردووە وئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی فه‌رەنسیه بۆ ئه‌و ووڵاته پاش ئه‌وەی له ساڵی 1951 دا سه‌ربه‌خۆییان وەرگرتووە.
سه‌رۆك شیراك له ماوەی سه‌ردانه 24 كاتژمێرییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیبی موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی كۆدەبێته‌وە و به ڕووداوێكی مێژوویی په‌یوەندی به‌ردەوامی نێوان فه‌رەنسا و لیبیا دادەنرێت.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز شیراكیش دوا به دوای سه‌ردانه هاوشێوەكانی ڕێبه‌رانی به‌ریتانی و ئیتالی و ئه‌ڵمانی هات پاش ئه‌وەی لیبیا نكۆڵی له كاری تیرۆرستان كرد و بڕیاری ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی دروستكردنی چه‌كی ناوەكی دا، هه‌روەهاش ڕازی بوو به‌وەی بڕی 170 ملیۆن دۆلار به قه‌رەبوو بدات به خێزانی ئه‌و قوربانیانه‌ی له ماوەی هێرشه تیرۆرستیه‌كه‌ی ساڵی 1989 دا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بیانی كرا‌و و هه‌ر 170 كه‌سه‌كه‌ی ناوی گیانیان له دەستدا.
لیبیا هاوكارێكی بازرگانی گرنگی فه‌رەنسایه و له‌م ماوەیه‌ی دوایدا ریفۆرمی ئابوریی ئه‌نجامداوە و ئه‌مه‌ش هۆیه‌كی ترە بۆ ئه‌وەی فه‌رەنسا په‌یوەندی له‌گه‌ڵ لیبیا باش بكاته‌وە .