له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، كاسێتێكی دەنگی له سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوكراوەته‌وە و دەڵێت مه‌لا موسوڵمانه‌كان پشتیان له شه‌ڕكه‌رانی ئیسلامی كردەوە به‌وەی كه به‌رامبه‌ر به كارەكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌فغانستان بێ‌دەنگ بوون.
له‌و په‌یامه‌دا، مه‌لا ئاینیه‌كان تاوانبار كراون به‌وەی له بارودۆخ و ڕۆژە هه‌رە تاریكه‌كاندا پشتگیریان بۆ موجاهدینه‌كان ڕاگرتووە و وازیان لێهێناون به ته‌نها ڕووبه‌ڕووی گه‌ورەترین هێزی جیهانی ببنه‌وە.
باوەڕدەكرێت ئه‌و كاسێته له لایه‌ن ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی سه‌ر به تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعدەوە بڵاوكرابێته‌وە، به‌ڵام تاوەكو ئێستا ڕاسته‌قینێتی ئه‌و كاسێته نه‌سه‌لمێنراوە.
زەرقاوی كه‌سێكی داواكراوە و باوەڕدەكرێت له ماوەی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا بۆ سه‌ر شاری فه‌للوجه‌ی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌كه‌ی خۆی دەرباز بووبێت.