Accessibility links

فه‌له‌ستینیه‌كان مه‌حمود عه‌باسیان وەك كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژاردووە - 2004-11-23


فه‌له‌ستینیه‌كان ڕێبه‌ری كاتی مه‌حمود عه‌باسیان وەك كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژاردووە تاوەكو جێگه‌ی یاسر عه‌رەفات بگرێته‌وە.

دوا به‌ دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌، كۆڵن پاوەڵی وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی دابوو به‌وەی كه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان پشتگیری ته‌واویان لێدەكه‌ن و ئیسرائیلیش دڵنیای كردونه‌ته‌وە له‌وەی كه‌ یارمه‌تی دەدات و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ كه‌م دەكاته‌وە كه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمه‌ فه‌له‌ستینیه‌كاندا دانراوە.

ته‌نها له‌ پاش چه‌ند سه‌عاتێك له‌ كۆبونه‌وبی كۆڵن پاوەڵ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌حمود عه‌باس له‌ شاری ئه‌ریحا ی كه‌ناری خۆرئاوا، به‌ڕێز عه‌باس به‌ شێوەیه‌كی ڕەسمی له‌ لایه‌ن بزوتنه‌وەی فه‌تح وەك به‌ربژارێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نۆی مانگی یه‌كی داهاتوو دەست نیشانكرا.

به‌ڕێز عه‌باسی ته‌مه‌ن 69 سال بۆ ماوەیه‌كی زۆر جێگه‌ی متمانه‌ی یاسر عه‌رەفات بوو، له‌ بزوتنه‌وەی ئازادی فه‌له‌ستینیدا به‌ دووەم كه‌س دادەنرا. هه‌روەها پێشتر سه‌رۆك وەزیر بووە و كه‌سێكی نه‌رمڕێ بووە كه‌ هه‌ردەم كاری توند و تیژی مه‌حكوم كردووە و له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وە پشتیوانی لێدەكرێت.

كۆمه‌ڵناسێكی زانكۆی ڕامه‌ڵڵا نادر عیزەت دەڵێت له‌ هه‌ندێ ڕووەوە له‌وانه‌یه‌ فه‌له‌ستینیه‌كان بیانه‌وێت عه‌باس هه‌ڵبژێرن چونكه‌ بۆ كاتی ئێستایان به‌ ڕاستی دەزانن و له‌ ماوەی ڕاوەرگرتنه‌ گشتیه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا دەركه‌وتووە كه‌وا فه‌له‌ستینیه‌كان له‌ سیاسه‌تمه‌دار و حوكمی تاكه‌ كه‌سی بێزار و ماندوو بوون.

XS
SM
MD
LG