شاندێكی عێراقی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له بۆسنیا داوای یارمه‌تی دارایی كردووە تاوەكو پاشماوەی ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی له گۆڕە به كۆمه‌ڵه‌كاندا دۆزراونه‌ته‌وە بناسرێنه‌وە.
ئه‌و شاندەیه سه‌ردانی كۆمسیۆنی نێونه‌ته‌وەیی كه‌سه دیارنه‌ماوەكانیان كردووە كه بنكه‌كه‌یان له سه‌راییڤۆیه و له ساڵی 1996 دا دامه‌زرنێراوە تاوەكو پاشماوەی ئه‌و چه‌ند هه‌زار كه‌سه بناسرێته‌وە كه له ماوەی شه‌ڕەكانی به‌لقانی ساڵانی 1990 كاندا به كۆمه‌ڵ كوژرا بوون.
ئه‌و ڕێكخراوەش ته‌نها شوێنه له جیهاندا كه نمونه‌ی خوێنی كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیانه وەردەگرێت و له ڕێگه‌ی تاقیگه‌ی DNA هه‌وڵی ناسینه‌وەی ئه‌و كه‌سانه دەدەن كه ته‌نها پاشماوەی ئێسك و پروسكه‌كانیان ماوە.
شارەزایان دەڵێن نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن كه‌س له سه‌ردەمی 24 ساڵی حوكمی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌یندا كوژراوە و له‌وانه‌یه نزیكه‌ی 300 گۆڕی به كۆمه‌ڵ له سه‌رانسه‌ری عێراقدا هه‌بێت.
له ماوەی ئه‌و سه‌ردانه چوار ڕۆژییه‌ی شاندی عێراقیدا، ئه‌و كۆمسیۆنه ڕێگه به ئه‌ندامانی ئه‌و شاندەیه دەدات چاودێری سیسته‌می به‌ڕێوبردنی ئه‌و زانیارییه گرنگانه بكه‌ن كه دەربارەی هه‌ر قوربانیه‌ك و خێزانه‌كه‌ی وەرگیراوە و چۆنێتی سوود وەرگرتن له‌و سیسته‌مه.