د. فه‌رید ئایاری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردن له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كی ڕەسمیدا ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕەزامه‌ندی خۆی به‌رامبه‌ر به داواكارییه‌كانی 56 لایه‌نی سیاسی نیشانداوە كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی سی مانگی یه‌كی داهاتوو بكه‌ن.
شیعه‌كان و سوونیه‌كانی عێراقیش سه‌رقاڵی هه‌وڵه‌كانی هه‌ڵبژاردنن. شیعه‌كان هه‌وڵی ئه‌وە دەدەن زۆرترین ژمارەی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقیدا به دەستبهێنن و سوونیه‌كانیش ترسی ئه‌وەیان هه‌یه شیعه‌كان سه‌ركه‌وتن به دەستبهێنن به‌هۆی ئه‌وەی له سه‌دا شه‌ستی دانیشتوانی عێراق پێك دەهێنن.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنیری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا سروە عه‌بدولواحد له به‌غدای پایته‌خته‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.