سه‌رۆكی ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وەیی دەڵێت وا دەردەكه‌وێت ئێران چالاكیه‌كانی زاخكردنه‌وەی یۆرانیۆمی ڕاگرتبیت هه‌روەكو چۆن به‌ڵێنی دابوو، به‌لام گوتوشیه‌تی چه‌ند ڕۆژێكی پێدەچێت تاوەكو له پابه‌ندبوونی ئێران دڵنیا ببینه‌وە.
به‌ڕیز موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ڤیه‌ننا قسه‌ی كردوو گوتی ئه‌و له‌و باوەڕەدایه كه ئێران له ڕاستیدا چالاكیه‌كانی تاقیگه ناوەكیه‌كانی ڕاگرتبێت.
دوا به دوای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ش، یه‌كێتی ئه‌وروپا بانگه‌شه‌ی ئه‌لبه‌رادعی كرد و گوتی ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی دەستكه‌وت دەربارەی ئه‌وەی ئێران له سه‌ر ڕاگرتنی به‌رنامه‌كانی به‌ردەوام نیه ئه‌وا دەبێت دەستبه‌جێ دەسته‌ی ئاژانسی ووزەی ناوەكی ئاگادار بكاته‌وە.
ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكاش هه‌ردەم ئێرانی تاوانباركردووە به‌وەی چه‌كی ناوەكی دروست دەكات و له‌م ڕۆژانه‌ی دوایدا سه‌رۆك بوش و وەزیری دەرەوە به‌ڕێز كۆڵن پاوەل به تایبه‌تی تارانیان تاوانباركرد به‌وەی چالاكی ووزەی ناوەكی هه‌یه.
كه‌مال خه‌رازی وەزیری دەرەوەی ئیرانیش له ماوەی كۆنفرانسێكی نێونه‌ته‌وەیی تایبه‌ت به عێراق له میسر، ئه‌و تاوانانه‌ی دەزگای زانیاری ئه‌مه‌ریكای ڕەت كردەوەو باسی له زانیارییه هه‌ڵه‌كانی پێش شه‌ڕی كرد دەربارەی به‌رنامه‌ی چه‌كی عێراق.
بۆ زانیاری زیاتر له‌م بارەیه‌وە كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه كه له لایه‌ن هاوكار هێرۆ زەنگه‌نه‌وە ئامادەكراوە.