ئێران رایگه‌یاند كه‌وا سۆزی به‌جێده‌هێنێت و هه‌موو چالاكیه‌كانی زاخكردنی یۆرانیۆم له رۆژی دووشه‌ممه راده‌گرێت. هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ئه‌و گۆتنانهیان رهتكرد كه ده‌ڵێن ئیران چالاكیه‌كانی زاخكردنی یۆرانیۆمی خێراتر كردووه و كار له‌سه‌ر دروستكردنی موشه‌كێك ده‌كات كه بتوانێت سه‌ركی ئه‌تۆمی هه‌لبگرێت. شایه‌نی باسه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆلن پاول ووتی كه‌وا زانیاری هه‌والگری وا نیشان ده‌ده‌ن كه ئیران هه‌ولده‌دات بۆ به رهه م هێنانی چه‌ند موشه‌كێك كه بتوانن سه‌ركی ناوه‌كی هه لبگرن. دوای ئه‌و رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له‌سه‌ر زاری چه‌ند كاربه‌ده‌ستێكی ناونهزانراوی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا گوته‌كانی به‌رێز پاول تاكو ئێستا پشت‌راست نه‌كراوه.