Accessibility links

سه‌‌ربازێكی ئه‌‌مریكی و سێ پۆلیسی عیراقی له به‌‌غدا كوژران - 2004-11-20


كاربه‌‌ده‌‌ستانی له‌‌شكری له عیراق ده‌‌ڵێن سه‌‌ربازێكی ئه‌‌مریكی كوژرا و نۆی تریش برینداربوون له‌‌و كاته‌‌ی خراپكارانی عیراقی هێرشیان كرده سه‌‌ر كاروانێكی له شكری له ناوه‌‌راستی به‌‌غدا. هه‌‌روه‌‌ها له ئه‌‌نجامی شه‌‌رو لێكدان له نێوان هێزه‌‌كانی پاراستنی عیراقی و خراپكاران له باكووری رۆژئاوای به‌‌غدا به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه سێ پۆلیس كوژران. ئاماده‌‌بوان له شوێنی رووداوه‌‌كه ده‌‌ڵێن شه‌‌ره‌‌كه ده‌‌ستی پێكرد له‌‌و كاته‌‌ی كه ژماره‌‌یه‌‌ك چه‌‌كدار به چه‌‌كی سووك و ئار پی جی هێرشیان كرده سه‌‌ر بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌‌عزه‌‌مییه. شایه‌‌نی باسه له رۆژی ئه‌‌ینی هێزه‌‌كانی عیراق و ئه‌‌مریكا هێرشیان كرده سه‌‌ر مزگه‌‌وتێكی موسلمانه سونیه‌‌كان له به‌‌غدا كه به هاندانی توندوتیژی له دژی ئه‌‌مریكاو پشتیوانی كردنی رژێمی پێشوی سه‌‌دام حوسێن ناسراوه. له هێرشه‌‌كه‌‌دا دوو كه‌‌س كوژران و ژماره‌‌یه‌‌كی تر گیران.

XS
SM
MD
LG