Accessibility links

سه‌رانی 21 ووڵاتی ئه‌ندامی ڕێكخراوی هاوكاری ئابوری له هه‌رێمی ئاسیا پاسڤك له پایته‌ختی چلی كۆده‌بنه‌وه - 2004-11-19


سه‌رانی 21 ووڵاتی ئه‌ندامی ڕێكخراوی هاوكاری ئابوری له هه‌رێمی ئاسیا پاسڤك APEC له سانتیاگۆی پایته‌ختی چلی كۆده‌بنه‌وه بۆ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی له‌م شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه‌دا كه بڕوا ده‌كرێت سه‌نگی بكرێته سه‌ر شه‌ڕی دژی تیرۆریزم و زیانی چه‌كی ناوكی و بازرگانی جیهانی. سه‌رۆكی ڤێتنام Tran Duc Luong و سه‌رۆكی چین Hu Jintao دوێنێ پێنچ شه‌ممه هه‌ردووكیان گه‌یشتنه پایته‌ختی چلی.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆك بوش و سه‌رۆكی كۆریای باشوور Roh Moo-hyun و سه‌‌رۆكی ئه‌ندۆنیسیا Susilo Bambang Yudhoyono یش به‌شداری له‌و كۆبونه‌وه‌یه بكه‌ن. له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژی پێنچ شه‌ممه‌دا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و وه‌زیرانی بازرگانی ووڵاتانی ئه‌ندامی APEC ڕازی بون به‌وه‌ی كاربكه‌ن له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ترسی زیادبونی چه‌كی به‌كۆمه‌ڵ كوژ.

XS
SM
MD
LG