نوێنه‌ری باڵای نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان له عێراق له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی كاتی عێراقی هوشیار زێباری كۆبۆته‌وە و سه‌بارەت به كۆنگرەی نێونه‌ته‌وەیی هه‌فته‌ی داهاتوو ووتوێژیان كردووە كه تایبه‌ت به عێراق دەبێت.
قسه‌كه‌رێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دەڵێت ئه‌شرەف قازی به به‌ڕیز زێباری گوتوە كۆنگرەكه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو كه بڕیارە له میسر به‌ڕێوە بچێت، نمونه‌یه‌كی ته‌واوی پاپه‌ندبوونی جیهانه بۆ یارمه‌تیدانی عێراق له‌م قۆناغی گواستنه‌وەیه‌دا.
هه‌ردوولا باسیشیان له به‌رەوپێشچوونه سیاسیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ڕۆڵی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان له ڕێكخستنی كاروباری پشتگیری نێونه‌ته‌وەیی بۆ عێراق كردووە.